Thursday, May 26, 2022

Meshi (1951)

 

Meshi (1951)


بەخۆم عادەتەن زۆر تەمەشا فلیم و شتی ناکەم خاسەتەن فلیمی درامی، ئەوەش لەبەر چ ؟ چونکە هەمووی درۆیە و واقعی نییە  ڕاستە فلیمە بەس تەواو هەست دەکەی کە ئەوانە ئەکتەرن و زۆر لە ڕاستی و واقعەوە دوورن، بە جددی تام لەو فلیمە نوێیانە ناکەی، ئیدی ئەوڕۆ ٢٦ ی مانگی ٥ ی ساڵی ٢٠٢٢ کە سەیری ژیاننامەی هایاۆ میازاکیم دەکرد کە هەر ئەو بەیانیەش دۆکیومێنتاریەکم لەسەر ژیانی تەمەشاکرد بە ناوی
never ending man 
ئیدی لەناو ژیاننامەکەی نوسراوبوو زۆر بەو فلیمەی کاریگەر بووە ئەمنیش گۆتم یەڵا تەمەشا دەکەم، وەڵا تەمەشام کرد زۆر زۆرم بە دڵ بوو بە جددی زۆر لە واقع دەچوو نازانم زۆرم چێژ لێبینی جۆری داڕشتنی ژیان و نیشاندانی هەستە جیاوازەکان و کێشەکان و چوزانم  زۆرم بە دڵ بوو، زۆر باس لە شتی جیاواز دەکا و خۆشم زۆرم پخۆشە ژیانی شارستانی کۆن ببینم هەرچەندە ئەوەندە کۆنیش نەبوو بەس ژیانەکی واقعی سەردەمەکی جیاوازمانی نیشاندا، هەرچەندە لە کاتی فلیمەکە هەستم بە شتەکی سەیر کرد کە ئەویش ئەوەبوو هەموو ئەو کەسانەی کە لەناو فلیمەکەیدانە دەکرێ لە ژیانی ڕاستی وەفاتیان کردبێت و تا ئێستا کە ساڵی ٢٠٢٢ ە نەژیابن بەڵام ئەوەش تەنها زیاتر سەرنجی ڕادەکێشام.  یەک شتی تریش هەبوو زۆر لەلام بە چێژ بوو کۆتاییەکەی بوو بە جددی شایانی باسکردن بوو بە کورتی زۆر زۆرم پێ خۆشبوو. هاهاهاها بەداخەوە

لینکی تەمەشاکردنی فلیمەکەی خدخد

https://rarefilmm.com/2020/02/meshi-1951/#comment-26269

Thursday, February 10, 2022

هەندێک ئامراز بۆ ئەوەی توانای بیرکاریت زیاد بکات

هەندێک ئامراز بۆ ئەوەی توانای بیرکاریت زیاد بکات

بیرکاری یەکێکە لە گرینگترین بابەتەکان لە هەموو دونیا گرینگی تایبەتی خۆی پێ دراوە، لە قوتابخانەش یەکێکە لەو وانانەی کە زۆرترین نمرەی لەسەرە، لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش زۆربەی هەرە زۆری زانایە مسوڵمانەکان بابەتی بیرکاریان بە باشی زانیوە وەکو ئیمامی شافعی دەفەرمووێت ( ومن تعلم الحساب جزل رأيه ) واتا ئەوەی فێری زانستی بیرکاری بوو ئەوا بیر و ڕای لەناو خەڵکی زۆر باشتر دەچەسپێت، ئەگەر کەسێک لە بیرکاری شارەزابێت لەناو خەڵکیش زیاتر ڕێزی لێ دەگیرێت و قسەکانی بەهێزتر دەبن.

بۆ نمونە دەتەوێت وا لە هاوڕێیەکت بکەیت واز لە جگەرەکێشان بهێنێت، ئەگەر بە تەنها بڵێی وازبهێنە جیاوازە لەگەڵ ئەوەی بە بەڵگە و ئامار زیانەکانی بۆ باس بکەیت و پێی بڵێیت کە بە تەنها لە ساڵی (2016) ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی جگەرەکێشانەوە وەفاتیان کردووە بریتیین لە ( 7.1 ) ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان. بەکارهێنانی داتا زۆر قسەکەت بە‌هێزتر دەکات

یاخود ئەگەر ببینی دکتۆرێکی زۆر زیرەک هەیە بەڵام لە ژماردنی زۆر بچوک هەڵە دەکات ئەوکات بە تەنها لەبەرئەوەی لە بیرکاری باش نییە لەوانەیە بچیتە لای دکتۆرێکی تر.

بیرکاری وانەیەکە کە تەرکیز بەهێز دەکات و لە هەموو کارێکی بازرگانی و ژیانی ڕۆژانەماندا کارمان پێی دەبێت.

مادەم ڕۆژانە کار بە پارە دەکەین و پارە خەرج دەکەین و وەریدەگرین کەواتە هەموو هەموو کات بەردەوام پێویستیمان بە بیرکاری دەبێتەوە گرینگ نییە ئەگەر کەم یاخود زۆر بەکاری بهێنین، ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە تا مردن لەگەڵمانە.


ئێستا کەوابێ وانەیەکی ئەوەندە گرینگە چۆن بتوانین خۆمان لێی بەهێز بکەین ؟


چەند ڕێگایەکی گرینگ بۆ ئەوەی ئاستی بیرکاری خۆمان بەرەو پێش ببەین 


شیکارکردنی پرسیاری زۆر

بیرکاری بابەتێکی کرداریە وە بۆ ئەوەی فێری بیت دەبێ زۆر پێویستە پرسیارەکان بە دەستی خۆت شیکار بکەیت، گرینگ نییە چەند جار مامۆستا بۆت بڵێتەوە ئەگەر خۆت هیچ شیکار نەکەیت هیچ فێرنابیت. وە باشترین ڕێگا بۆ فێربوون ئەوەیە بەردەوام ڕۆژانە هەر وانەیەک خوێندرا یەکسەر لە دواییدا پرسیارەکانی شیکار بکەیت چونکە ئەگەر بابەتێک بیزانیت و هیچ شیکار نەکەیت و ماوەیەکی بەسەردا تێپەڕێت بیرت دەچێتەوە لە کاتێکدا زۆربەی هەرە زۆری بابەتەکانی بیرکاری بەیەکەوە پەیوەستن واتا بۆ تێگەیشتن لە بابەتی ئەمڕۆ وا پێویست دەکات بابەتی دوێنێت بیر مابێت و وە بۆ ئەوەی بابەتی سبەی تێ بگەیت پێویستە بابەتی ئەمڕۆ بزانیت.


بەردەوام هەوڵدە بابەتەکانت بەسەر کۆ نەبێتەوە

ئەگەر ڕۆژانە وانەکانت بخوێنیت ئەوا لە کاتی تاقیکردنەوە بە هیچ جۆرێک ئەوەندە قەلەق نابیت چونکە ئەو بابەتانە ڕۆژانە بە دەستەکانی خۆت شیکارت کردوون و پێش تاقیکردنەوە تەنها بە شێوەیەکی گشتی سەیری بابەتەکان دەکەیت و پێداچوونەوەی ئەو بابەتانە دەکەی کە هەست دەکەی کێشەت لەگەڵیان هەیە و تەواو بە هیچ جۆرێک لەلات زەحمەت و ناخۆش نابێت.


چۆنیەتی خوێندنی بیرکاری

گرینگترین شت ئەوەیە لە خودی بابەتەکە تێگەیشتبیت کە داوای چیت لێ دەکات و دەتەوێ چ سوودێک لەو بابەتە ببینیت ( ئەگەر بتوانیت لە ژیانی ڕۆژانەت بەکاری بهێنیت ئەوا زۆر باشتریشە )، کە جوان تێگەیشتیت بە شیکارکردنی پرسیاری سادە دەسپێبکە ئەو پرسیارانەی کە تەواو دڵنیای دەزانیت چۆن شیکار دەکرێن، مامۆستا پرسیارێکی شیکار کردووە و وەڵامەکەیت لایە.... وەرە هەمان پرسیار شیکار بکەوە ئینجا بڕۆ سەر پرسیاری تر کە لەلات ئاسانن دواتر پرسیارە گرانەکانیش شیکار بکە.


کێشەکە بدۆزەوە

تێنەگەیشتن لە بیرکاری دەکرێ بەهۆی زۆر شتەوە بێت، دەکرێ لە بابەتەکە تێ نەگەیشتبیت، دەکرێ هەندێک کێشەت لە کرادە بیرکاریەکان بێت وەکو ( کۆکردن، کەمکردن، جاران...هتد ) ، دەکرێ یاسایەک هەبێت و نەزانی بە جوانی بەکاری بهێنی، دەکرێ گوێت لە مامۆستا نەگرتبێت و ئێستاش نەزانی چۆن هەنگاو بە هەنگاو شیکاری بکەیت، دەکرێ لە پرسیارەکە تێنەگەیشتبیت. سەرەتا بۆ ئەوەی بتوانی تێبگەیت دەبێ کێشەکە بدۆزیتەوە ناکرێ هەر پرسیارێکت نەزانی و یەکسەر واز لە هەموو پەرتووکەکە بهێنی، سەرەتا دەبێ بزانیت کێشەکەت چییە ئینجا بە گوێرەی کێشەکەت یارمەتی بەدەست بهێنیت.


داوای یارمەتی بکە

دوای ئەوەی زانیت لە چی تێنەگەیشتوویت، یاخود توانای شیکارکردنی پرسیارێکت نییە، یاخود دڵنیا نیت لە وەڵامی پرسیارێک دەکرێ داوا لە مامۆستا یاخود هاوپۆل و هاوڕێیەکانی قوتابخانە یاخود داوا لە کەسە نزیکەکانت بکەیت لە ماڵەوە بۆ ئەوەی لە هەبوونی کێشە جیاوازەکان یارمەتیت بدەن و دڵنیابیتەوە لە شیکارکردنی پرسیارەکان.


تێبینی بنوسەوە

نوسینەوەی تێبینی و هەڵگرتنی کارێکی زۆر پێویستە، دەکرێ قوتابیەکی زۆر زیرەکیش بیت و بابەتەکەش زۆر ئاسان بێت و بە جوانی لێی تێبگەیت، بەڵام دوای دوو مانگ ئەو بابەتەت بیر نامێنێت بۆیە باشترین ڕێگا ئەوەیە بەردەوام خۆت وانەکان بۆخۆت بنوسیتەوە و هەنگاوی شیکارکردنەکەش دابنێی و یاساکان لەسەر پارچە کاغەزی بچووک بنوسی بەسەر دەفتەر یاخود بە دیواری ژوورەکەتی هەڵواسی بۆ ئەوەی لە لەبیرچوونەوە بە دووربیت.


پێداچوونەوەی بەردەوامی چەمکە بنچینەییەکان

لەوانەیە بڵێیت من ئیتر گەورە بووم و زیرەکم پێویستیم بەوە نییە پێداچوونەوە بۆ جاران و دابەش و بەکارهێنانی کۆ و کەم بکەم، بەڵام ئەو چەمکانە زۆر پێویستن وە بەردەوامیش دووبارە دەبنەوە ئەگەرچی زۆریش بە باشی بیانزانیت بەردەوام هەوڵدە خۆت بەرەنگاری پرسیاری قوڕس بکەیتەوە بۆ نمونە دەکرێ هەزاران جارانی هەزاران بکەیت ( 1564 جاران 4466 ) یاخود دەیەی هەزاران جارانی هەزاران ( 48654 جاران 9831 )، لەوانەیە شیکارکردنی ئەو جۆرە پرسیارانە لەناو مەنهەجی خوێندن نەبێت بەڵام شیکارکردنیان ئاستی بیرکاریت زۆر بەهێز دەکات و بە شێوەیەکی گشتی هەر پرسیارێکی تری بیرکاری بێتە لات زۆر بە خێرایی و دوور لە هەڵە شیکاری دەکەیت


بە هیوای سوود بینین

ان شاء اللە هەمووتان سەرکەوتوو دەبن 

Meshi (1951)

  Meshi (1951) بەخۆم عادەتەن زۆر تەمەشا فلیم و شتی ناکەم خاسەتەن فلیمی درامی، ئەوەش لەبەر چ ؟ چونکە هەمووی درۆیە و واقعی نییە  ڕاستە فلیمە ب...